بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی کەیسی ڕادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی، بە وڵاتی ئێران روونکردنەوەی دا و رایگەیاند: "ئەو بەڕەگەز هاووڵاتی ئێرانە، لە زیندانی سەقز هەڵاتووە، لەسەر ئەو بابەتە چەند تۆمەتێک ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو، وەڵامی ئێمە بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان زۆر ڕوون و ئاشکرابوو.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان ڕوونی کردەوە: بەپێی بەدواداچوونی ئاسایشی سلێمانی و بەیاننامەی ئاسایشی سلێمانی و هەروەها بە دواداچوونی خۆیشم دەرکەوتووە ناوی مستەفا سەلیمی لە هیچ یەک لە خاڵەکانی پشکنین تۆمار نەکراوە و داواکارییەکیش نەبووە بۆ گرتنی ناوبراو و لە هیچ لێکۆڵینەوەیێک کە بە دواداچوونی بۆ کراوە ناوی نەبووە لە شوێنی حیجزکردن یان گرتن نەبووە.
زێباری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتیشی "حکوومەت ناتوانێت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەنگاوی جدی بنێت، هەنگاوی جدی بۆ ڕای گشتی هەیە، بەڵام بۆ کاری کارگێڕی و کاری ئەمنی و وەڵامی نێودەوڵەتی ئێمە دەبێت پشت بە بەشی فەرمی پرۆسەکە بگرین".
............
340